shadow

 

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌، بڕیاریشه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێدا میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران ئازاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م وه‌ك یه‌كتر ناسینه‌ له‌نێوان ئه‌ندامه‌كاندا، دووه‌م، دانانی بنه‌مایه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: ماوه‌ی سێ مانگ بۆ لیژنه‌كه‌ دیاریكراوه‌ كه‌ ده‌بێت خشته‌یه‌ك بۆ خۆی دیاری بكات تا له‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه‌ كاره‌كانی ئه‌نجامبدات.

گۆران ئازاد ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌ی به‌یانیدا گه‌یشتینه‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌ ئه‌وه‌ زۆر باشه‌ ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت میكانیزمێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌كه‌، جا به‌خۆ كاندیدكردنی ئه‌ندامه‌كان بێت، یان به‌ ته‌وافقی لایه‌نه‌كان بێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *