shadow

به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلولی پارتی دیموکراتی کوردستان دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌به‌هۆی سیسته‌می بایۆمه‌تریه‌وه‌ دوو مووچه‌ی له‌نێو ئه‌و ده‌زگایه‌ ئاشکرا بوه‌و مه‌سعود بارزانیش ئیستسنای بۆ مووچه‌ی دوو هه‌زار ئێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول کردووه‌ که‌له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم.

سه‌عدی عه‌زیز سه‌رۆکی لقی هه‌ولێری ده‌زگای ئه‌یلول و به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلولی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندوه‌: که‌ مه‌سعود بارزانی ئیستسنای بۆ مووچه‌ی دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول کردووه‌ که‌له‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم، هه‌یانه‌ به‌ پله‌ی عقید خانه‌نشین کراوه‌ که‌ مووچه‌کانیان ده‌گاته‌ 1 ملیۆن و 300 هه‌زار دینار.

وتیشی: که‌به‌هۆی سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه‌وه‌ دوو مووچه‌ی له‌ناو ده‌زگای ئه‌یلول ئاشکرابوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کاندا بکرێت.

ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد، که‌ هه‌ندێک به‌رپرس فۆرمیان بۆ هه‌ندێک که‌س پڕکردوه‌ته‌وه‌ و مووچه‌ی پێده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی کردبێت و جیاوازیش له‌نێوان مووچه‌ی خانه‌نشینکراوانی پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌.

سه‌عدی عه‌زیزی به رۆژنامه‌ى ئاژانسى راگه‌یاندووه‌، که‌ ده‌زگای ئه‌یلول 15 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌و له‌ ڕوی داراییه‌وه‌ سه‌ربه‌ حکومه‌تی هه‌رێمه‌ به‌ڵام له‌ روی ئیداریه‌وه‌ رێنمایی له‌ مه‌سعود بارزانی وه‌رده‌گرن.

وتیشی: که‌چه‌ندین جار به‌ڵێنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دواکه‌وتنی مووچه‌مان پێدراوه‌ به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دوای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی داعش ئێمه‌ فه‌رمانمان پێکراوه‌ که‌ده‌بێت به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ بکه‌ین و زیاتر له‌ 300 پێشمه‌رگه‌مان به‌شداریان کردوه‌و ژماره‌یه‌ک شه‌هیدیشمان هه‌یه‌ که‌چی ئه‌وانه‌ نیو مووچه‌یان پێده‌درێت، چه‌ندین جار لیژنه‌ پێکهات و بارزانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه‌ به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌کراوه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *