shadow

 

ئاماده‌کارییه‌کان له‌ لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کۆتایی پێهاتووه‌ له‌ نێو وه‌زاره‌ت ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر کارێکی پێویست، به‌رپرسێکی یه‌کێتی مامۆستایانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌م مانگه‌وه‌ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌بێ پاشه‌که‌وت له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ ده‌کرێت و هیچ لێبڕینێکیش له‌ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌رگیری و بڕوانامه‌ نه‌کراوه‌.

لەوبارەوە ئه‌ندامێکی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگه‌یاند:” دوای به‌دواداچونمان سه‌باره‌ت به‌کاره‌کانی پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌، بۆمان ده‌رکه‌وت ئاماده‌کارییه‌کان له‌ لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم کۆتایی پێهاتووه‌ له‌نێو وه‌زاره‌ت و ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ر کارێکی پێویست، به‌شێوه‌ی موچه‌ی ته‌واو و بێ پاشه‌که‌وت.

وتیشی: لیستی موچه‌ی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌کراوه‌ به‌و (150) هه‌زار دیناره‌ی پێشتر به‌ بڕیاڕی یاسایی ژماره‌ 25 که‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ مامۆستایان ده‌ریکردبوو، هیچ لێبڕینێکیش له‌ده‌رماڵه‌و زه‌واج و بڕوانامه‌ نه‌کراوه‌، ته‌نها به‌ڕێژه‌ی (3.8%) له‌موچه‌کانیان ده‌بڕدرێت ئه‌وه‌ش بڕیاری حکومه‌تی عیراقه‌”.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سکرتاریه‌تی یه‌کێتی مامۆستایان، له‌دوو ڕۆژی داهاتوودا لیژنه‌یه‌ک له‌به‌غداوه‌ دێته‌ شاره‌کانی هه‌رێم و سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌و خوێندنگه‌یه‌ک ده‌کات، وه‌ک وه‌رگرتنی نمونه‌یه‌ک بۆ به‌راوردی ڕاستی و دروستی موچه‌که‌”.
ئەو ئەندامەی یەکێتی مامۆستایان بە ئێس ئێن ئێنی وتوە: “دوای ئه‌وه‌ حکومه‌تی عیراق بڕیاڕ ده‌دات به‌ چ میکانیزمێک موچه‌که‌ بنێرێت، هه‌موو پێشبینیه‌کانیش به‌و ئاراسته‌یه‌ن که‌ له‌م مانگه‌دا پێدانی موچه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *