shadow

به‌بڕیاری جیگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ وه‌ستابوون دووباره‌ وه‌گه‌ڕ ده‌خرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریم زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ له‌ سنووری پاریزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و گه‌رمیان كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ڕاگیربوون دووباره‌ ده‌خرێنه‌وه‌ گه‌ڕ.

سەرچاوەکەی وەزارەتی شارەوانی بە پیوکەی میدیایی وتوه‌: قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی پلان داڕشتنن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی100 مه‌تری له‌ سلێمانی  بخه‌نه‌ قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *