shadow

مەکتەبی ھەڵبژاردنی لایەنەکان لەسەر ووردەکاریی و میکانیزمی رێککەوتنەکە کۆ دەبنەوە

حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رێکەوتوون لەسەر بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوچە دابڕاوەکان بە یەک لیست، کە لە ھاوپەیمانێتیەکدا خۆی دەبێنێتەوە .

ئه‌مڕۆ 7/2/2018 له‌شاری ھه‌ولێر، ھه‌ریه‌كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان، پارتی دیموكراتی‌ كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، حزبی‌ شیوعی، حزبی‌ سۆسیالست، حزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان، ھاوپه‌یمانیی بۆ دادپه‌روه‌ریی و دیموكراسیی و یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی زه‌حمه‌تكێشان كۆبوونه‌وه‌ بۆ وتووێژ كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان.

رێباز بێرکۆتی، نوێنەری یەکێتی لە کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ھەموو لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان کۆکبوون لەسەر ئەوەی لە پێناو ئایندەی ناوچە دابڕاوەکان بەیەک لیست لەو ناوچانە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین.”

ئاماژەشیکرد بەوەی ئومێد دەکەن بگەنە ئەنجامێکی باش، لەسەر ھەڵوێستە نیشتیمانییەکان یەک دەنگ و یەک ھەڵوێستبن.

بەڵێن عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، رایگەیاند “حزب و لایەنەکان رێکەوتووین لە ھەرچوار پارێزگای موسڵ ، سەڵاحەدین ، کەرکوک و دیالە ، بەیەک لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین ، بۆ ئەم مەبەستەش سبەی مەکتەبی ھەڵبژاردنی لایەنەکان کۆدەبێتەوە لەسەر ووردەکاریی و میکانیزمی ئەو رێکەوتنە.”

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *