shadow

لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند ” ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی داعش پلانی داناوە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرشی تیرۆریستی بۆسەر ئەوروپا ئەویش وەک تۆڵە سەندنەوەیەک بۆ ئەو شکستانەی لەم دواییەدا دووچاری هات.

لە چاوپێکەوتنێکیکدا لەگەڵ رۆژنامەی ” The Telegraph”ی بەریتانی، لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان پلانەکانی ئەبو بەکر بەغدادی بە (ئاڵۆز) ناوبرد و رایگەیاند ” ئەو هێرشانەی داعش لە وڵاتان ئەنجامیان دەدات، هێرشی ئاسایی نین بەڵكو مەبەست لێی بەرزکردنەوەی وورەی چەکدارەکانیەتی لەبەرامبەر ئەو هەموو شکستەی لە بەرەکانی جەنگدا روبەروی بووەتەوە”.

لاهور شێخ جەنگی هەروەها هۆشداری دا لەبارەی دروستبوونی نەوەیەکی نوێ لە گروپە تیرۆریستییەکان لە عێراق ئەویش لە کاتێکدا ئەگەر بێتو چاکسازی سیاسی ریشەیی لە وڵاتدا ئەنجام نەدرێت.

بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری کە ئێستا بە سەردانێک لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە ئاماژەی بەوەشکرد، لەدەستدانی روبەرێکی فراوان لە خاکی عێراق و سوریادا بە واتای کۆتایی هاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش نایەت.

لاهور شێخ جەنگی هەروەها ئاشكرایکرد، نزیکەی ٥٠٠ هاوڵاتی بە رەگەز بەریتانی لەنێو ریزەکانی داعش شەڕیان کردووە لە عێراق و سوریا، بەڵام زۆرینەیان لە شەڕدا کوژراون.

جەختی لەوەشکردەوە کە، ئەبو بەکر بەغدادی هەتا ئێستا زیندووە و ئەگەری زۆر هەیە کە لە بیابانەکانی نێوان سنوری عێراق و سوریادا خۆی حەشاردابێت. بەغدادی دەیەوێت چەند هێرشێکی تری تیرۆریستی ئەنجامبدات کە ئەمجارە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی تر دەکاتە ئامانج.

لاهور تاڵەبانی هەروەها روونیکردەوە، داعش هەوڵ دەدات هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدات بۆ ئەوەی میدیاکان بەلای خۆیدا پەلکێش بکات و سەرکردە باڵاکانی داعش کە نزیکن لە بەغدادی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی (زۆر ئاڵۆز) دەدەن بۆ ئەوەی داعش وادەربخەن کە پاش لەدەستدانی ئەو رووبەرە زۆرەی زەوی، بەڵام هێشتا دەتوانێت جەنگ لە دژی رۆژئاوا ئەنجامبدات.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *