shadow

لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین بڕوسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە سەربەرزەکەی دەکات.

دەقی بروسکەکە:

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی یەکێک لەپێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتایی وتێکۆشەرە دێرینەکان (عەلی ئاغای بوران) مان پێگەیشت

خوالێخۆشبوو نیوەی تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و کوردایەتی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەرخانکرد. بەردەوام لەبەرەی خەبات و قوربانی دان بووە، کۆچی دوایی یەکێک لەپێشمەرگە سەرەتاییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خەمباری کردم.

بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و خودای گەورە ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

لاھور شێخ جەنگی
١١-٢-٢٠١٨

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *