shadow

 

 

وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند، لابردنی پارێزگاری كه‌ركوك نا یاساییه‌و جێی قبوڵ نیه‌ و به‌توندی له‌دژی ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگه‌یاند: حكومه‌تی عیراق سزای سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك-یش مه‌نتقی نیه‌و به‌توندی له‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌.

وتیشی: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌وشێوازه‌ نابێت و پێویست ناكات (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) فاتوره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بدات.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ بە پیوکەی میدیایی راگەیاند: له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌مینجاره‌ په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری نا یاسایی و نا شه‌رعی و گێره‌شێوێنی و نا مه‌نتقی له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانی كوردستان ده‌دات و جێی قبوڵ نیه‌.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *