shadow

بریارە رۆژی شەممە ۹/۹/٢٠١٧ کەرنەڤاڵی نەخێر لە یاریگای سلێمانی بەرێوەبچێت، پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەو کەرنەڤاڵە هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەکارانی ئەم چالاکیە.

ئاگادارییەك لە پارێزگای سلێمانییەوە

ماوەیەكە لێرەو لەوێ‌ باس لە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێك بۆ (نەخێر لە ئێستادا) لە یاریگای سلێمانی دەكرێت، ئەم كەرنەڤاڵە لە بەشێك لە راگەیاندنەكاندا وەك كەرناڤاڵی (نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) و لەشوێنی تر بە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی ناو دەبرێت.

ئێمە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بۆ هەرچالاكییەكی مەدەنی و سیاسی پێویستە لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) ، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە، بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەم چالاكییە، كە لەلایەك ناودەنرێت (كەرنەڤاڵ) و لەلایەكی ترەوە ناودەنرێت (مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی).

پارێزگای سلێمانی

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *