shadow

 

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت هەتا ئەو ساتەوەختەی لە بەرژەوەندی كورددا بێت بەشێكین لە عێراق هەر كاتێكیش بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەبار بێت بڕیار لە چارەنوسی خۆمان دەدەین،
كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان چاوی كەوت بە شیروان وائیلی راوێژكاری ئەمنی سەرەك كۆماری عێراق و ئەندامی پێشوی پەڕلە مانی عێراق لە دیدارێكدا تاو و توێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و عێراق كرا.

سەرەتا جێگری سەرۆكی هەرێم باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان و ئەو رێكەوتنە ئابورییەی لە بواری نەوتدا كراوە كردو وتی: ئەوە هەنگاوێكی ئیجابیە و زۆربەی كێشەو ناكۆكییەكانی چارەسەر كرد ، وە خزمەتێكی زۆریش بەخەڵكی كوردستان دەكات.

ئێمە هەتا ئەو ساتەوەختەی لە بەرژەوەندی كورددا بێت بەشێكین لە عێراق هەر كاتێكیش بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەبار بێت بڕیار لە چارەنوسی خۆمان دەدەین، مافی بڕیاردانی چارەنوسیش بۆ هەموو گەلێكی خاوەن مێژوو و خاك رەوایە و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهانیش پشتیوانیمان دەكەن.

لای خۆیەوە شیروان وائیل رۆڵی كۆسرەت رەسوڵی بەرز نرخاند لە سەرپەرشتی كردنی جەنگی دژەتیرۆر و جێگری سەرۆكی هەرێمی بەسەركردەیەكی مێژوویی گەلی كورد لە قەڵەمدا و هیوایخواست پەیوەندییەكانی بەغداد و هەولێر پیشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ‌

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *