shadow

هەفتەی رابردوو بەهۆی پرسەیەكەوە ، ژمارەیەكی زۆر لە بەعسیەكان لە شاری هەولێر كۆبونەوە و هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە ئەندامە دیارەكانی حزبی بەعس لە پایتەختی هەرێمی كوردستان ، پرسیارێكی زۆری لەسەر پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردوە كە بەهۆی نزیكیان لە عەرەبی سوننە بۆ دژایەتیكردنی مالیكی ، بەعسیەكان هەولێریان كردوە بەناوەندێك بۆ كۆبونەوەكانیان.

رۆژی 7ی1ی2017 پرسەی حیاد جیاد زیبان العیساوی، باوكی رافع عیساویی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، ژمارەیەكی زۆر لە بەعسیەكان بەشداری پرسەكەیان كردوە.

عیساویی كەسایەتی سوننەی ئەنبارە و لە سەردەمی مالكیدا وەزیری دارایی بووە، بەوتەی چاودێرانی سیاسی، پرسەكە هۆكار بوو بۆ كۆكردنەوەی بەشێكی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی بەعس لەوانە (عبد الصمد الغریری ئەندامی قیادەی قوگری حیزبی بەعس، خچیر المرشدی وتەبێژی فەرمی حیزبی بەعس، فەریق روكن گالع خلیل رحیل الدوری فەرماندەی سەربازی حیزبی بەعسە)، كە ئەمانە بە بەباڵی عیزەت دوریی جێگری صەدام حسێن دادەنرێن، هاوكات لە باڵی محمد یونس ئەحمەدیش ئەندامە پلە باڵاكان بەشدارییان لە پرسەكەدا كرد لەوان (فریق عبدالجبار الحدوشی یاریدەدەری محمد یونس ئەحمەد، محمد عبدالناصر جبوری ، د.قریش الگائی)، باڵی محمد یونس ئەحمەد باڵێكی دیكەی بەعسییەكانە و پاش ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە عیزەت دوری جیابونەوە..

چاودێرانی سیاسی ، پێیان وایە كە ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 ، پەیوەندی هەولێری لەگەڵ ئەو حیزبەدا نەپچراِند و لە چەندین دەروازەی نهێنییەوە ئەم پەیوەندیانە بەردەوامی پێدرا، لە پاش تێكچونی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ حیزبی دەعوە و بەتایبەت خودی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق، پەیوەندی پارتی لەگەڵ بەعسییەكان تۆختر بویەوە، هەڵهاتوانی سوننەی عێراق پاش ڕاوەدونانیان لەلایەن مالیكیەوە لەژێر ناونیشانی تیرۆر زورینەیان ڕویان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كرد.
س. ميلله ت

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *