shadow

د.شیركۆ عبدالله‌‌

+ وڵاته‌كه‌ی كورد به‌قه‌ده‌ر قنگه‌ جنۆكه‌یه‌كه‌ كه‌چی‌ هه‌ر داگیركه‌رێك هه‌ڵئه‌سێ پارچه‌یه‌كی لێ دائه‌بڕێ.
+ كه‌ گله‌ییه‌ك شتێك بكات، یه‌كسه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بۆ دێت ئه‌ڵێ ده‌مت داخه‌ ئه‌گینا گوێت ئه‌بڕم ها.
+ به‌ڕۆژی‌ نیوه‌ڕۆ له‌ناو بازاڕا گیرفانی ئه‌بڕن.
+ خۆی‌ زۆر به‌ئازاو جه‌ربه‌زه‌ ئه‌زانێ كه‌چی‌ دوو دیشداشه‌ له‌به‌ر ئه‌توانن تا حدود هه‌ڵی بڕن.
+ عه‌بادی وای‌ لێهاتووه‌ ده‌ره‌قه‌تی مناڵێك نایه‌ت كه‌چی‌ زوو زوو بودجه‌كه‌ی ئه‌م ئه‌بڕێ.
+ حوكمه‌ته‌ هاوزمانه‌كه‌شی هه‌ر بۆ خۆشی‌ له‌ساڵێكدا چوار پێنج جار مه‌عاشی‌ ئه‌بڕێ.
+ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانیش، زۆر به‌سروشتی، كه‌ی‌ زه‌وقی هه‌ڵسێ به‌نزینه‌كه‌ی ئه‌بڕێ.
+ كه‌ باسی‌ ده‌وڵه‌تی كوردی بكا یابه‌و قارداش‌و ئاغاكان زمانی ئه‌بڕن.
+ بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش سه‌ری‌ ئه‌بڕێ.
+ چاوشینه‌ سه‌لكه‌زۆڵه‌كانی خۆرئاوا، هه‌ر خوله‌ ناخوله‌یه‌ك دێن‌و به‌قسه‌ی خۆش قۆڵی ئه‌بڕن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *