shadow

له‌سه‌روبه‌ندی گۆڕانكاریه‌كانی كۆمپانیای تویته‌ر، ئومێد كوردستانی ، كه‌پێشتر به‌ڕێوبه‌ر بووه‌ له‌كۆمپانیای گۆگڵ ده‌بێته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری تویته‌ر.

ئومێد كوردستانی كوردی ئێرانه‌وه‌و له‌دایكبووی شاری تارانه‌ .

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی دی كاستلۆ ، جه‌ك دێرسی یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ی تویته‌ر بووه‌ به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌.

كۆمپانیای تویته‌ر هه‌ر له‌درێژه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی 336 كارمه‌ندی له‌كاره‌كانیان دوورخسته‌وه‌ .

له‌ئێستادا توێته‌ر زیاتر له‌ 300 ملیۆن به‌كاربه‌ری هه‌یه‌

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *