shadow

 

دوای ئەوەی “ڤلادیمیر پوتن”ی سەرۆکی روسیا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ “رەجەب تەیب ئەرۆدغان” سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەرۆدغان رایگەیاند: ریفراندۆمەکەی ھەرێم قەیرانی لەناوچەکە دروستکردووە.
ئەردۆغان وتیشی: مۆسکۆ و ئەنقەرە رێککەوتنیان کردووە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، جەختیشیکردەوە لەوەی لێپرسراوانی ھەرێمی کوردستان بەئەنجامدانی ریفراندۆم ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە.
لای خۆشیەوە “پوتن” رایگەیاند: لەگەڵ ئەردۆغان تاووتوێی ریفراندۆمەکەیان کردووە ئاشکرایکرد، ئەوان لەگەڵ یەکپارچەی خاکی عێراقدان و دۆسیەی ریفراندۆمی ھەرێمیشان رەوانەی وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی روسیا کردووە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *