shadow

قوباد تاڵەبانی وەزارەتی دارایی رادەسپێرێت وەرگرتنەوەی قەرزی نیشتەجێبوون لە هاوڵاتیان رابگرێت

لەزبارەوە رێکەوت زەکی ئەندامی فراکسێونی  و سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە PUKcc راگەیاند: ھەوڵێکمانتیدانی زیاتر لە ١٠ ھەزار خێزانی بەشداربوی سندوقی نیشتەجێبونی سلێمانی خەریکە دەگاتە ئـەنجام…لەسنوری پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ١٠ ھەزارکەس لە قەرزی سندوقی نیشتەجێبون سودمەندبون کەتاوەکو دەسیپێکی پاشەکەوتی موچە مانگانە قەرزەکەیان گێڕاوەتەوە بۆ حکومەت، بەڵام دوای پاشەکەوتی موچەکانیان زوربەی ئـەو کەسانە موچەی مانگانەیەن کەمترە لەوقیستەی کە دەیدەنەوە بەحکومەت و کۆمپانیاکە.

وتیشب: بۆ چارەسەری کێشەی ئـەم ھاوڵاتیانە داوامان لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم کردکە وەرگرتنەوەی قەرزەکەی حکومەت تا تێپەڕینی دۆخەکە ڕابگیرێت و ھەروەھا غەرامەی دواکەوتنی سەر سودمەنبوەکان ھەڵبوەشێننەوەو نوسراوکردن بۆ کەفیلەکان ڕابگرن، بەسوپاسەوە بەڕێزان تێگەیشتنی بۆ ھەلومەرجی قورسی ئـەو ھاوڵاتیانە ھەبوەو وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە کاری پێویستی لەسەر بکەن و وەڵامبدەنەوە، چاوەڕواندەکەین پێش کۆتایی ئـەمساڵ وەزارەتی دارایی وەڵامی پێویستی ھەبێت، ئـومێد دەکەین ئـەنجامی ھەوڵەکەمان سودی ھەبێت بۆ سەرجەم بەشدارانی سندوقی نیشتەجێبون لە ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *