shadow

 

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە بینای قائیمقامییەتی سلێمانی کۆبۆوە ،بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئەمنی شاری سلێمانی.
لەو بارەیەوە ئاوات محەمەد قایمقامی قەزای مەرکەزی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاڕاستە وتی:ئەمڕۆ جەنابی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە ئاسایش و ئارامی شار و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان سەردانی قایمقامییەتی شاری سلێمانی کردوو لە نزیکەوە لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و هەموو ئەو هێزە ئەمنیانەی کە ئێستا لەناوشاردان کۆبۆوە.
وتیشی
لەکۆبونەوەکەدا جێگیری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە هەموو لایەک کرد کە بەگیانێکی برایانە هەڵسوکەوت بکەن و چییان پێبکرێت بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخی شارەکە ئەنجامی بدەن و کارێک نەکەن ببێتە مایەی دروستبونی توندوتیژی و ئاژاوەو زیانگەیاندن بەهەموو لایەک .
قایمقامی سلێمانی باسی لەوەش کرد لە درێژەی کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لەهەموو هێزەئەمنیەکان کرد کەلەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەشاری سلێمانی زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەیان کردووە و

ئومێدی ئەوەی خواست هەمووان هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو کێشانەی هاتونەتە ڕێمان

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *