shadow

 

سه‌رۆک کۆماری عیراق و جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ گرنگی دەزانن که‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن بکه‌وێته‌ قۆناغێکی تر و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن،لەبارەى بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانیش کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی دەڵێت پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌کان به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری بۆ کۆی پرسه‌کان.

‎ئێواره‌ی ئه‌ڕۆژى 4-2-2017 کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ شاری سلێمانی پێشوازی له‌ د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عیراق
 کرد.

‎له‌دیدارێکدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌نگاوه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستان کرد. په‌یوه‌ست به‌م باسه‌ هه‌ردوولا ده‌ستخۆشیان له‌ هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کان کرد و رایانگه‌یاند که‌ کۆتایی تیرۆرستان له‌ عیراق نزیکه‌. ‎

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆک کۆماری عیراق و جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی به‌ گرنگیان زانی که‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێکتێگه‌یشتن بکه‌وێته‌ قۆناغێکی تر و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن. ‎له‌ کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌و تایبه‌ت به‌ بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی گوتی: پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌کان به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ و لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بگه‌نه‌ چاره‌سه‌ری بۆ کۆی پرسه‌کان.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *