shadow

رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوو ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك كه‌ به‌ربڵاوترین ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌جیهاندا، ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد

له‌ته‌نها ئه‌و رۆژه‌دا زیاتر له‌ یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یان به‌كارهێناوه‌. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ له‌مێژوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌دا كه‌ له‌ته‌نها رۆژێكدا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی به‌كارهێنه‌ران به‌كاری بهێنن.

مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌سه‌ر په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبوك جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ڕۆژی دوشه‌ممه‌، 24ی ئاب، له‌هه‌موو حه‌وت كه‌سێكی سه‌ر رووی زه‌وی، یه‌كێكیان فه‌یسبوكیان بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ هاوڕێی و خێزانه‌كانیانه‌وه‌، به‌كارهێناوه‌.

راشیگه‌یاند، زۆر شانازی به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ ده‌كات. جه‌ختیشكرده‌وه‌ كه‌ جیهانی زیاتر كراوه‌و پێكه‌وه‌ به‌ستراو باشتره‌، فه‌یسبوك پشتگیری ئه‌و جیهانه‌ ده‌كات.

فه‌یسبوك له‌ساڵی 2004ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌. له‌ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2012 ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی، گه‌یشته‌ یه‌ك ملیارو له‌ 30ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوش ژماره‌ی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه‌ چالاكن، گه‌یشته‌ ملیارێك و 490 ملیۆن، به‌كارهێنه‌ر.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *