shadow

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی بەغداد رایدەگەیەنێت ” ئێمە وەکو فراکسیۆنی سەوز سکاڵا تۆمار دەکەین لەسەر ئەو لایەنە رێکەوتنی نێوانی حکومەتی ناوەند و هەرێم جێبەجێ نەکات.

محەمەد عوسمان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ PUKcc سایتی ئەنجومەنی ناوەندی رایگەیاند ” بەداخەوە جگە لە رێکكەوتنی پرۆسەی رزگار کردنەوەی موسڵ لە نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم هیچ رێککەوتنێکیتر جێبەجێ نەکراوە و هەردولاش یەکتر تۆمەتبار دەکەن ”

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دوپاتیکردەوە ” لە بوجەی ٢٠١٧دا بە یاسا موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە و دەبێت جێبەجێ بکرێت، ئەگەر هەر لایەنێکیان حکومەتی ناوەند یان هەرێم پێوەی پابەند نەبێت لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین “

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *