shadow

فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، دەنگ بەدرێژکردنەوەى خولى پەرلەمان دەدەین تەنیا سێ تا شەش مانگ.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەبوبەکر هەڵدنى، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا وتى “بەشدارى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان دەکەین و مانەوەى پەرلەمانى کوردستانمان پێ باشترە”.

وتیشى “پێویست ناکات موزایەدە بەسەر یەکدا بکەین، چونکە هەڵبژاردن ئەستەمە لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

هەڵەدنى ئەوەشى وت لە ئێستادا هەڵوەشاندنەوەى پۆستى سەرۆکایەتى هەرێم خزمەت بە چارەسەرکردنى کێشە ناوخۆییەکان دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى بەردەوامبوونى ئەم خولە بکات.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *