shadow

 

جێگرێکی لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکوک رایدەگەیەنێت هەرچی کەناڵی راگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی پارتی هەیە تەنها ئیشیان شێواندنی بارودۆخی کەرکوکە.

لەوبارەوە غازی کەرکوکی لە نوسینێکی دا کە بۆ PUKcc.net نێردراوە تێیدا هاتووە: پارتی لەهەوڵی شێواندنی وەزعی کەرکوکە ، دوژمنەکانی کورد خەریکی ئەوە نین , هەر چی کەناڵی راگەیاندن و تورە کومەڵایەتیەکانی پارتی هەیە , بەوانەی ئاشکراو سێبەرن , تەنها یەک ئیشیان هەیە ئەویش شێواندنی وەزعی کەرکوکە , تاکە لایەنیشە نایەوێ ئەنجومەنی کەرکوک کۆببێتەوە تا (پارێزگا ) هەڵبژێرن بۆ ئەوەی وەزعەکە هێمنتر بێتەوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە: باشتر وایە یەکێتیی لەگەڵ لایەنە عەرەبی و تورکمانەکان بێ لایەنی پارتی بریار لەسەر دانانی (پارێزگای )کەرکوک بدەن , پارتی شەرتی داناوە بۆ دەنگدان چەند پۆستێکی باڵای ئەمنی و ئیداری داوا ئەکات .

غازی کەرکوکی رایگەیاند: پارتی یەکەم لایەنە ناو ماڵی کوردی تێکداوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *