shadow

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، تایفەگەری تەنھا لەپرۆسەی سیاسیدا بەدی دەکرێت و لەناو گۆمەڵگەی عێراقیدا بوونی نییە.
عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێک لەو پرسانەی لەعێراقدا زۆرترین قسەی لەسەر دەکرێت پرسی تایفەگەری و شەڕی تایفەگەرییە، لەکاتێکدا ئەو پرسە تەنھا لەناو سیاسییەکاندا بوونی ھەیەو ماوە نەک لەناو کۆمەڵگەی عێراقیدا.

راشیگەیاندووە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا سەرجەم پێکھاتەکانی عێراق بنەمای پێکەوەژیانی ئاشتییانەیان پاراستووەو رێگەیان نەداوە تایفەگەری زاڵ بێت بەسەریانداو لەزۆربەی پرسەکانیشدا ھاوڕاو یەکھەڵوێستن، بەڵام ژمارەیەک لەسیاسییەکان لەپێناو بەدەستھێنانی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان پرسی تایفەگەری دەورووژێنن، بۆیە ھەر تێکچوونێکی رەوشی کۆمەڵایەتی لەعێراقدا دەکەوێتە ئەستۆی ئەو سیاسییانەی باس لەبوونی تایفەگەری دەکەن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *