shadow

حکومەتی ئێران بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان نێوەندگیری لەنێوان حکومەتی عێراق و ھەرێمی کورستان دەکات.

لەوبارەیەوە “عەلی شەمخانی” ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: تاران لەسەرجەم بوارەکاندا پەیوەندی باشی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، وتیشی: ئێران لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر.

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراقیش، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند: بەھۆی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، ھەرلایەنێک ھەڵبژێردراوی گەلی عێراق بێت، دواتر دەبێتە ھاوپەیمان و دۆستی ئێران.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *