shadow

ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆماری عیراق پێیوایە، ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ جیابونەوە وەڵامی گونجاو نییە بۆ شكستهێنانی شەراكەت و شكستهێنان لە بنیادنانی دەوڵەت.

لە راگەیەنراوێكدا ئەیاد عەللاوی ئاماژەی بەوە كردوە: ئەنجامدانی ریفراندۆم هەوڵ و تێكۆشانەكانی كورد بۆ دیموكراتی و ئازادی و یەكسانی و بنیادنانی عیراقێكی فیدرالی لەبار دەبات، هەروەها وەڵامێكی گونجاو نییە بۆ شكستهێنانی شەراكەت و شكستهێنان لە بنیادنانی دەوڵەتدا.
عەللاوی وتوشیەتی: جیابونەوەی كوردستان لەسەر بنەمای نەتەوەیی، لەناوخۆشیدا بەردەوام هەڕەشەی جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی رۆشنبیری لەسەر دەبێت، هەروەها پێویستە حكومەتی عیراقیش بە هەڵوێستەكانیدا بچێتەوە سەبارەت بە گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان و تەنانەت دەوڵەتانی دراوسێ و هاوڕێ‌ش، لەپێش هەموشیانەوە ئەمریكا گرەنتی یەكگرتویی و سەربەخۆیی و پاراستنی دیموكراتییە لەعیراقدا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *