shadow

لە دوای رووداوەکانی 15 ئۆکتۆبەر و کەوتنی کەرکوکەوە، سەرۆک و سەرکردەکانی پارتی و کەناڵەکانی راگەیاندنیان تۆمەت بەرامبەر یەکێتی و سەرکردەکانی دەبەخشنەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندیش رایدەگەیەنێت لای هەموو لایەک مەلەفی پارتی و بارزانی وەک رۆژی رووناک دیارە مێژوی 31 ئاب و هێنانی دەبابەی بەعس بۆ سەر پەرلەمان و هێنانی سوپای تورکی فاشیست و جێگریکردنی 37 بنکەی میت لە کوردستان و داخستنی دەرگای پەرلەمان و ئیفلیجکردنی حکومەت و تێکدانی پەیوەندی هەرێم و بەغدا و وڵاتانی دراوسێ داهێنانی حزبەکەیانە، دەشڵێت هێزەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بەرگریان لە کەرکوک کرد ئاماری شەهید و بریندارەکانمان باشترین گەواهیدەرن ، ئەوە هێزە هەڵهاتوەکانی بارزانی بوون کە چەکە تایبەتەکانی خۆشیان بەجێهێشت.

لەوبارەوە عەتا سەراوی لە لێدوانێکدا بۆ PUKcc.net رایگەیاند: بارزانی پێش ئەوەی باسی 16 ئۆکتۆبەر بکات با باسی 25 سێبتەمبەر بکات کە گوێی لە رای راستەخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تەواوی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و وڵاتانی ئەمریکا و فەرەنسا و ئەوروپا و دراوسێکانمان بۆ دواخستنی ریفراندۆم و قبوڵنەکردنی بەدیلەکان نەگرت.

وتیشی: با بۆ هەموو لایەک روون بێت کە شکستی سیاسی بارزانی 16 ئۆکتۆبەری بەدوای خۆیدا هێنا ، هێزەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان بەرگریان لە کەرکوک کرد ئاماری شەهید و بریندارەکانمان باشترین گەواهیدەرن ، ئەوە هێزە هەڵهاتوەکانی بارزانی بوون کە چەکە تایبەتەکانی خۆشیان بەجێهێشت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: مێژووی یەکێتی لە 42 ساڵی رابردووی شاهیدە کەس ناتوانێت پەنجەی تۆمەتی بۆ درێژ بکات ، مەلەفی پارتی و بارزانیش وەک رۆژی رووناک دیارە مێژوی 31 ئاب و هێنانی دەبابەی بەعس بۆ سەر پەرلەمان و هێنانی سوپای تورکی فاشیست و جێگریکردنی 37 بنکەی میت لە کوردستان و داخستنی دەرگای پەرلەمان و ئیفلیجکردنی حکومەت و تێکدانی پەیوەندی هەرێم و بەغدا و وڵاتانی دراوسێ داهێنانی حزبەکەیانە.

راشیگەیاند :ئەگەر پارتی دوو ئیدارەیی و شەری ناوخۆی دەوێت با بەئاشکرا رایبگەیەنێت ، ئەگەر لە خەمی یەکڕیزی ناو ماڵی کوردە حەقە واز لەو کارە قێزەونانە بهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *