shadow

حه‌يده‌ر عه‌بادى سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناپچڕێنین و بە مەرج دەست بە گفتوگۆ دەکەینەوە.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا جەختی لەسەر نەپچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە و راشیگەیاند: “هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێویستە لەسەر سێ بنەما بێت، یەكێتی عێراق، دەستوور و رەتکردنەوەی ڕيفراندۆم”.

لەبارەی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئیدارەی ئەمنی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان لە دەسەڵاتی حکومەتی ئیتیحادییە و هاوکات داواشی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد، کە رووبەڕووی هێزەکانی ئیتیحادی نەبنەوە لە ناوچە کێشە لەسەرەکاندا.

هەروەها عەبادی دەڵێت سەرجەم سەرکردەکانی جیهان پشتیوانی لە عێراق دەکەن لە رێوشوێنەکانی سەپاندنی دەسەڵاتی ئیتیحادی و دەشڵێت “نەوتی عێراق موڵکی هەموو عێراقییەکانە”.

سەبارەت بە کۆمپانیانی مۆبایل ، سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی: “کۆمپانیاکانی مۆبایل لەژێر دەسەڵاتی ئیتیحادین و گوێڕایەڵن”.

لەبارەی سەردانەکەی بۆ فەرەنسا ئاماژەی بەوەکرد، کە فەرەنسا جەختی لە گرنگی یەكێتی و سەرەوەری عێراق کردەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاماژەدان بەوەی ئەمساڵ ساڵی کۆتایی داعشە لە عێراق وتی: “لە هەموو شوێنک ترس کەوتووەتە نێو دڵی داعش ، هێزەکانمان هەندێک ناوچەیان ئازادکردووە، کە لەسەردەمی رژێمی پێشووەوە هیچ هێزێکی سەربازی پێی نەگەیشتووە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *