shadow

 

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیایان وتووه‌، هیچ پێشکه‌وتنێک له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانیان نایاته‌ ئاراوه‌، تا تورکیا هێزه‌کانى له‌ عێراق نه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ شارى به‌غدا له‌ وتارى هه‌فتانه‌ى خۆیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ کۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا، پێم وت که‌ هه‌تا تورکیا هێزه‌کانى له‌ عێراق نه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌، پێشکه‌وتن له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان نایاته‌ ئاراوه‌.

عه‌بادى ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وه‌مان پێڕاگه‌یاندوون، که‌ پێویسته‌ تورکیا هێزه‌کانى له‌ خاکى عێراق بکشێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا پێشکه‌وتن له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان ڕوونادات.

عه‌بادى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، که‌ تێکشکاندنى داعش به‌رده‌وامه‌ و چه‌ته‌کانى داعش ڕووبه‌ڕووى شکستى گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *