shadow

عادل موراد: که‌رکوک سمبولى به‌رخودان ‌ ونمونه‌ى پێکه‌وه‌ ژیان و ئیداره‌ى سه‌رکه‌وتوه‌ له‌مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان

عادل موراد و د.نەجمەدین کەریم بارودۆخی سیاسی کوردستان و عیراق و ناوچه‌که‌ تاووتوێدەکەن و جه‌خت له‌ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌کان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی میلله‌ته‌که‌مان دەکەنەوە. ‌

‌ئەمرۆ 12/2/2017 عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و وەفدێکی هاورێی کە پێک هاتبوون لە (د.سۆران جەمال تاهیر و سەرکەوت حەمە غەفور و سالار سەرحەد و مامۆستا شەرمن) ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی سەردانی دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوکیان کرد.
له‌ دیداره‌که‌دا بارودۆخی سیاسی له‌عیراق و کوردستان و ناوچه‌که‌ خرایه‌ به‌رباس وێڕای جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌ یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان له‌پێناو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌کان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی میلله‌ته‌که‌مان.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو لا کۆکبوون له‌سه‌ر په‌ڕه‌ویکردنی رێنمایی و بیری سه‌رۆک مام جه‌لال له‌ ڕۆڵی کاریگه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و یه‌کخستنی ریزه‌کانی، چونکه‌ یه‌کێکه‌ له‌ کۆڵه‌که‌کانی سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری نه‌ک ته‌نها له‌ عێراق و کوردستاندا به‌ڵکو له‌ سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تیشدا.

سکرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان وتی: که‌رکوک سمبولی به‌رخودان و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشه‌ ونمونه‌یه‌کی جوانی پێکه‌وه‌ ژیان و ئیداره‌ی سه‌رکه‌وتوه‌ له‌مامه‌ڵه‌ کردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌کان دا.

لای خۆیه‌وه‌ دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ئیداره‌ی که‌رکوک کارده‌کات له‌پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌کان و دابینکردنی پێداویستییه‌کانی هاووڵاتییانی شاره‌که‌ و تۆکمه‌ کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و کارکردن له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌ ئازاد کراوه‌کانیان و فریاکه‌وتنی ئاواره‌کانی باشور و رۆژئاوی شاری که‌رکوک.‌

PUKcc      راگه‌یاندنی پارێزگاری که‌رکوک

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *