shadow

 

ئەمرۆ شەممە ٢٥/۱۱/۲۰۱۷ هەڤاڵ عادل موراد هاورێی گیانی بەگیانی زیاتر لە ٥٠ ساڵی تەمەنی شاخ و شاری هەڤاڵ مام جەلال و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ک) پاش گەرانەوەی لە ئەڵمانیا کە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی رووی لەو وڵاتە کردبوو، سەردانی مەزاری پیرۆزی هەڤاڵ مام جەلالی لە دەباشان کرد، پاش خوێندنی سورەتی (فاتیحە )، لە حزوری رۆحی پاکی مام دا بەڵێنی وەفاداری و درێژەپێدان لەسەر رێبازەکەی دووپاتکردەوە.

دواتر سەردانی ماڵی مام جەلالی کرد و لەلایەن هەڤاڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو گەلاوێژ ەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *