shadow

راگەیاندراوێک لە عادل موراد-ه‌وه‌

سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌ی خۆنووسین و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، مافێكی پارێزراوی هه‌موو گه‌لان و میلله‌تانی دونیایه‌، وه‌ خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورده‌، هه‌ر بۆیه‌ گه‌لی كوردستان به‌درێژایی ده‌یان ساڵ تێكۆشاوه‌و قوربانیداوه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردن و به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنوسین، و به‌دیهینانی خه‌ونی دروست كردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی.

به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه‌ له‌ كاتێكدا دێت كه‌ بارودۆخی خۆیی و بابه‌تییه‌كان گونجاو نین، كه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی هه‌ره‌شه‌ بۆ كۆی پڕ‌ۆسه‌كه‌ و خه‌وه‌نی له‌مێژینه‌ی ده‌یان ساڵی گه‌له‌كه‌مان ده‌خاته‌ مه‌ترسی له‌بارچوون.

بارودۆخی ئێستای كوردستان وه‌ پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ له‌بارنین بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، هه‌ربۆیه‌ داواكارم له‌ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری و زه‌مانته‌كانی كومه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵ بكه‌ن، و دواخستنی رێفراندۆم راگه‌یەنن، چونكه‌ ئه‌نجامدانی رێفراندۆم له‌م كاته‌دا به‌بێ ره‌چاوكردنی بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان، به‌رەوه ئاینده‌یەكی نادیارمان ده‌بات، كه‌ ره‌نگه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاره‌سات باربن بۆ ئه‌و ناوچانه‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌گشتی.

لە فەیسبووکی عادل موراد ەوە

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *