shadow

 

لە ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو بە زۆرینەی دەنگ شەلال عەبدول، قایمقامی قەزاکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، تورکمانێکی شیعەش کاندیدە بۆ شوێنگرتنەوەی.

رۆژی چوارشەممە 12-1-2017، ئەنجوومەنی قەزای خورماتوو بە بەشدای 12 ئەندام لەکۆی 21 ئەندام کۆبووەوە. ئەندامە بەشداربووەکان (7 تورکمان و 5 عەرەب) بوون و سەرجەمیشیان دەنگیان بە دوورخستنەوەی شەلال عەبدول داوە.

لەوبارەوە شەلال عەبدول رایگەیاند: “بڕیارەکە لەژێر گوشاردا بووە، ئەندامی ئەنجوومەنی قەزا هەبووە لەژێر گوشار ‌و هێزی چەک براوەتە کۆبوونەوە، بۆئەوەی نیسابی یاسایی تەواوبکەن و بڕیاری دوورخستەوەم بدەن، بۆیە لای من ئەو بڕیارە هیچ سەنگێکی نییە”.

قایمقامی خورماتوو باسی لەوەش کرد کە بە دوو شێواز سکاڵا لە دژی ئەو بڕیارە تۆماردەکات، سەرەتا لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ‌و دواتریش لە دادگای ئیداری بەغدا، گوتیشی: “بەدڵنیاییەوە بڕیاری دوورخستنەوەم هەڵدەوشێتەوە”.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *