ئەمڕۆ 24-1-2018 بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و دیاریكردنی كاتی كۆنگرە، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامی كۆبوونەوەكە عەدنان موفتی وتی: لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی مەبدەئی بڕیاردرا كۆنگرەی یەكێتی لە سەرەتای مانگی 3 ببەسترێت، بەڵام سبەینێ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەهۆی ئامادە نەبوونی هەندێك لە نوێنەرەكان و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بڕیار درا كۆبوونەوەكە بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە‌و سبەینێش درێژەی دەبێت.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا ، عەدنان موفتی ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی دەنگی زۆرینەی  ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبەردنی یەكێتی تا كاتی ئەنجامدانی كۆنگرە پێكبهێنرێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش وتی: ئێمە مەكتەبی هەڵبژاردنی خۆمانمان هەیە و یەكێتیش بۆ هەڵبژاردنەكان كاندیدی دەبێت و ماوەیەكی تر ناوەكانیان دەدەینە كۆمسیۆن.

tt.jpg

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *