shadow

 

پەیامێکی بە پەلە لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە.

بۆ نوێنەرایەتی و کونسوڵی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی.

بە داخ و نیگەرانییەکی زۆرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵێ بەڵتەجی و کەسانی تێکدەر، دوور لە هەمو بەهایەکی مرۆیی و بە هاندانی حیزبیی هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی پەرلەمان و بە بێ هیچ ڕێگرییەکی هێزە ئەمنییەکان، پەلاماریی پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسانیاندا. بە هەمو لایەکی رادەگەیەنین ژیانی سەرجەم پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان لە ئەستۆی ئەو لایەن و گروپانەیە، کە هانی توندوتیژیی دەدەن و دەیانەوێ شکۆی یاسا و ڕووی هەرێمەکەمان هێندەی تر لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دۆستەکانمان لەکەدار بکەن و هەمو پەیوەندییەکانمان دەخەینە گەڕ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی لەم رەفتارە نا مەدەنی و نا دیموکراتییانە ئاگادار بکەینەوە.

د. یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٩-١٠-٢٠١٧

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *