shadow

وتەبێژ و سەرۆكی ئەنجوومەنی كاروباری سیاسیی یەكگرتوو، لەبارەی چارەنووسی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لەو روونکردنەوەدا کە وێنەیەکی بۆ PUKcc نێردراوە،  هادی عەلی رایدەگەیەنێت: “بەمەبەستی هاوكاریكردن لە ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شاری كەركووك و بەگەڕخستنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، بەهۆی ئەوەی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك بەوەكالەت لەو هەلومەرجەدا ناتوانێت بگەڕێتەوە شارەكە، پێمان باش بوو یەكێك لە دوو ئەندامەكەی دیكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، جوان حەسەن جێگەی رێبوار تاڵەبانی بگرێتەوە.”

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *