shadow

سەرکردەیەکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی بایکۆت یان بەشداریکردنیان لە گشتپرسی دەڵێت: باسی هیچ ئەگەرێکمان نەکردووە، بەڵام هەر نابێ لەگەڵ دەنگی نەخێر بین، لەگەڵ ئەوە نین بە خەڵک بڵێن بە نەخێر دەنگ بدەن .

عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامی کە وەزیری کشتوکاڵیشە، پشتگیریی گشتپرسی و سەربەخۆیی دەکات، بەڵام بە میکانیزمێکی دیکە.

کۆمەڵی ئیسلامی لەماوەی رابردوودا لە زۆربەی پرسەکان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هاوهەڵوێست بووە و تەنیا ئەو دوو حیزبەش بەشدارییان لە کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکان نەکرد کە تێیدا 25-9-2017 بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی دیاریکرا، ئێستاش لە ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم نوێنەریان نییە.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هەفتەنامەی رووداو و لەبارەی گشتپرسی و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: لەنێوان بژارەی بایکۆت و دەنگی بەڵێ و نەخێر کۆمەڵ خۆی یەکلایی کردووەتەوە بۆ رۆژی 25ی ئەیلوول؟ عەبدولستار مەجید دەڵیت: ئێمە لەگەڵ گشتپرسی و دەوڵەتی سەربەخۆین، بەڵام بەم میکانیزم و ئامادەسازییەی ئێستا نا، تاوەکو ئێستا باسی بایکۆت و بەشداریکردنمان نەکردووە. سەبارەت بە دەنگی نەخێریش ئەوا هەر نابێ ئێمە لەگەڵ دەنگی نەخێربین، لەگەڵ ئەوە نین بە خەڵک بڵێین بە نەخێر دەنگ بدەن، باسی هیچ ئەگەرێکمان نەکردووە، ئومێدم هەیە کە پرۆسەکە بەرە بەرە گشتگیر بێت و بەرەو بەشداریی هەموو لایەنەکان بڕوات.

 

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *