shadow

 

ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی‌و كادری پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی داواكاریی بۆ دەست لەكاركێشانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم ئاماژە بۆئەوەدەکات چی رویداوە تا بارزانی وازبهێنێت.
عەبدولسەلام بەرواری، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی‌و كادری پێشكەوتوی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی داواكاریی بۆ دەست لەكاركێشانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم رایگەیاند”چی رویداوە تا بارزانی وازبهێنێت، دەیانەوێت سزای بدەن لەبەرئەوەی ویستی دەوڵەت بۆ نەتەوەكەی دروستبكات؟ ئەمە داوای دوژمنی میللەتی كوردە”.

وتیشی”مەسعود بارزانی ئەوە چوار ساڵە ئەپاڕێتەوە لەحزبەكان كاندیدێك دەستنیشان بكەن بۆ ئەوەی پۆستەكەی رادەستبكات، بەڵام كەس ئامادەی ئەوە نییە، ئیتر ئەم شەڕفرۆشتنە چییە؟ ئەوە لەگەڵ واقیع ناگونجێت چونكە ئەو نەیوتوە ناڕۆم تاكو پێی بڵێیت بڕۆ”.

لەبارەی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەزگای سەرۆكایەتی هەرێمیش، ئەو كادرە پێشكەوتوەی پارتی وتی”ئێمە یاسایەكمان هەیە دەڵێت ئەم هەرێمە دەبێت سەرۆكێكی هەبێت، كەی یاساكە لە پەرلەمان گۆڕاو وتیان هەرێم سەرۆكی پێویست نییە ئەوكات ئیمە ملكەچی ئەبین”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *