shadow

لە ئێستادا تەندروستی “کۆسرەت رەسوڵ” جێگیرە و بەرەو باشی دەڕوات. 

 سەرپەرشتیاری تیمی پزیشکی چارەسەری تەندروستی “کۆسرەت رەسوڵ” جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی رایگەیاند, دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی, لە ئێستادا تەندروستی “کۆسرەت رەسوڵ” جێگرە و لەژێر چاودێری وردایە و, چاوەڕوان دەکەن باشتر ببێت.
راشیانگەیاند, “کۆسرەت رەسوڵ” دووچاری گیرانی خوێنبەری ریخۆڵەکانی بووە و کێشە بۆ ریخۆڵەکانی درووست بووە و بەوھۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
 ئەوەش خرایەڕوو کە لە ئێستادا تەندروستیی “کۆسرەت رەسوڵ” پێویستی بە دەرەوەی وڵات نییە, بەڵام ئەگەر پێویستی بە چارەسەرێک بێت و لە کوردستان نەبێت, ئەوا رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *