shadow

ژمارەیەك لە ئەندام پەرلەمانی عێراق و وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ و وه‌فدێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌، هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌یان له‌ گوندی‌ مه‌لا عه‌بدوڵا و ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ كه‌ركووك به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران ئازاد ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بە pukcc ی‌ ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ژمارەیەك ئەندام پەرلەمان و دكتۆر ڕێكه‌وت سه‌ردانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌یان‌ له‌ گوندی‌ مه‌لا عه‌بدوڵا و ده‌وروبه‌ری‌ كه‌ركووك كرد.
ڕونیشیكرده‌وه‌:له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراودا، پێشمه‌رگه‌ پێویستی‌ به‌ هاوكاری‌ ته‌ندروستی‌ بێت له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی تەندروستەوە ‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌كرێت.
جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه‌: هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دڵخۆشبوون كه‌ دڵنیایان كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ر حاڵه‌تێكدا پێویستیان به‌ هاوكای‌ پزیشكی‌ هه‌بێت هاوكاری‌ بكرێن.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *