shadow

بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری كوردایه‌تی و سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان پرسه‌ی گشتی راگه‌یه‌نراو ئاڵای كوردستان و عیراق هێنرایه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 4-10-2017، بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری كوردایه‌تی و سكرتێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق، له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان پرسه‌ی گشتی راگه‌یه‌نراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاڵای كوردستان و عیراق هێنرایه‌ خواره‌وه‌.

هه‌مان كات هاووڵاتییانی كوردستان به‌گشتی خه‌مبارن و رایده‌گه‌ێنن كه‌ كۆچی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بووه‌ له‌ كوردستان و عیراق كه‌تووه‌و هه‌میشه‌ به‌ سمبولی ئازایه‌تی و ئاشتی و ئارامی و رێكخه‌رو كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانی هه‌موو عیراق ناوبراوه‌.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *