shadow

‎پاش بڵاوبونه‌وه‌ی‌ لێدوانی‌ شێرکۆ جه‌وده‌ت‌و سۆران عومەرو عەلی حەمە ساڵح، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ به‌رپرسێک که‌ له‌سلێمانی‌ داده‌نیشێت 360 شوقه‌ی‌ له‌وڵاتی ‌ئەڵمانیا کڕیوە، سکرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ به‌توندی‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ کە دورونزیک ئەو شوقانە پەیوەندی بەجێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتییەوە هەبێت، ئەو ده‌ڵێت “زۆر بێمنه‌تین کێ به‌ڵگه‌ی‌ لایه‌ له‌سه‌ر 360 شوقه‌که‌ی‌ ئه‌ڵمانیا با بڵاوی بکاته‌وه‌‌، ئەوانەی بێ بەڵگە قسە دەکەن دەبێ باجە یاساییەکەی بدەن”.

 

پاش بڵاوبونه‌وه‌ی‌ لێدوانی‌ شێرکۆ جه‌وده‌ت‌و سۆران عومەرو عەلی حەمە ساڵح، هەرسێ په‌رله‌مانتاری‌ یه‌کگرتوو کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌و گۆڕان،‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ به‌رپرسێک که‌ له‌سلێمانی‌ داده‌نیشێت360 شوقه‌ی‌ له‌وڵاتی ‌ئەڵمانیا کڕیوە، له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان‌و به‌شێک له‌سایته‌کاندا ئاماژه‌ به‌کۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ سکرتێری‌ یه‌که‌می‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان کرا وه‌ک خاوه‌نی‌ ئه‌و شوقانه‌، به‌ڵام مه‌سعود مه‌لا هه‌مزه، سکرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ به‌توندی‌ ئه‌وه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاوێنە راگه‌یاند “به‌وپه‌ڕی‌ بێباکی‌‌و بێمنه‌تییه‌وه‌ ده‌ڵێین کێ به‌ڵگه‌و دوکیومێنتی‌ لایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شوقانه‌ زۆرمان پێخۆشه‌ بڵاویبکاته‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر سه‌لماندی‌ هی‌ ئێمه‌یه‌ باهەمو رێوشوێنە یاساییەکان بگرێتەبەر”.

‎ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌وان ده‌ست له‌و بابه‌ته‌ هه‌ڵناگرن‌و به‌دواداچونی‌ وردی‌ بۆ ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ره‌داوەکانی‌، ئه‌و وتی‌ “له‌ڕاستیدا جه‌نابی‌ کاک کۆسره‌ت ئه‌و مه‌وزوعه‌ قبوڵ ناکات‌و به‌دوایدا ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ داواکاری‌ گشتی‌ لێی‌ بپێچێته‌وه‌‌و دادگاش یه‌کلایی‌ بکاته‌وه‌ تاڕای‌ گشتی‌ بزانێت ئه‌و شوقانه‌ هی‌ کێیه‌و بۆ لەمەودواش ئەو کولتوری تۆمەتبارکردن‌و ناوزڕاندنە کۆتایی بێت‌و ئەوانەی بێ بەڵگە قسە دەکەن دەبێ باجە یاساییەکەشی بدەن”.
هاوکات، سۆران عومەر دوێنێ رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد کە بێ بەڵگە ناوی کۆسرەت رەسوڵ هێنراوەو ئەو کەسەی ئەوان ئاماژەیان پێداوە “ئەو نییە”.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *