shadow

 

هەڤاڵ چێنەر عەلی جۆڵا جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەناوی بنەماڵەکەیانەوە سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکات کە بەشدارییان لە بەخاک سپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (پرۆفیسۆر د.عەبدولکەریم عەلی ) کردوە .

ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەناوی بنەماڵەکەمانەوە سوپاسی سکرتارییەتی هەڤاڵ مام جەلال و د.فوئاد مەعسوم و جێگری سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و هەڤاڵانی سکرتارییەت و ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنیەکان و سەرجەم دەزگا و ئۆرگانەکانی یەکێتی نیشتیمانی کودستان و نوێنەری لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمانتاران و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرجەم دام و دەزگا ئیدارییەکان و کەسایەتیە ئاینی و کۆمەڵاتیەکان و سەرجەم ئەو بەرێزانە دەکەین کە بەشداربوون لەگەڵمان لە رێورەسمی  پرسەی خوالێخۆشبوو (پرۆفیسۆر د.عەبدولکەریم عەلی ) هەموو ئەو کەس و دۆستانەمان کە بەتەلەفۆن هاوخەمی خۆیان بۆ دەربریوین.

دووبارە سوپاس و پێزانینی خۆمانیان بۆ دەردەبرین…

براتان
چێنەر عەلی جۆڵا

لە جیاتی بنەماڵە

10/1/2017

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *