shadow

( قه صيده يه ك بو مام جلال)

شاهۆی شەهید موئمين

لەدوای کۆچت لەبەر ئازاری دڵەکەم،
لەبەر خەمی بە کۆمەڵی خاک و
هەتیوبونی میله تێکی بێ سەر پەنا…
وا چل ڕۆژە قاچی قەڵەم ئیفلیج بووە و پێ ناگرێ،
وا چل ڕۆژە و قەڵەم لاڵەو
ناتوانێ جگە لە هاواری ڕەش
ئومێدێکی سەوز دەربڕێ.
لە دوای کۆچت دڵی دایکانی ئەم خاکە
وەک سەماوەریکی پڕ له خوێن بۆ تۆ دەکوڵێ
ئاخر چ زوو بە جێت هێشتین ، هێشتا کاری زورت ماوه،
ئەسپی شۆڕش بە تەنیایە و گەلەگورگێ دەوری داوە.
هێشتا خاکم ماندووێتی ڕێگای دەرنەچووە و
خوێنی زامی شەهیدانم نەوەستاوە.
وا چل ڕۆژە و چوار پارچەکەی کوردستانم
لە چوار خامی ڕەش ئاڵاوە .
شاهینیک بووم ، چاوم تیژو دلم گه ش بوو
که چی ئیستا ئاسمان ره شه و چیدی مه یلی فرین ناکه م
ئیستا شابالم شکاوه و نه خشه ی ئومیدم ون بووه و
سه رله ریگا که ده ر ناکه م،
وا چل شه وه خه وم نیه و خه مم زوره
چاوه روانی ئیزرائیلم ، ساتی ئارامیم بو بینی
چاوه روانی هه وری ره شم روحی سپی وه کو ته رزه ببارینی

بۆ چەند ساتێک لە پاش چل شەو
گەردەلولێ لە فرمێسک و لە تۆزو خەو
لەگەڵ خۆیدا ڕای پێچام و
بەرەو باخیکی ئازادی شاری بردم
لەوێ پیاوێکی ئاڵۆزکاو سەرو پرچی لەگەڵ شیعرا
دەلەرزان و پڕ بە گەرووی خۆی دەی ناڵان
ڕوحی سەوزی ناسک لەگەڵ چۆلەکە و بولبولا
سەراپا بوو بوون بە گوێچکەو لە شیعرەکانی ڕادەمان
بانگی کردم بە دەنگی پڕ لە حەسرەتی ،
قوڕگی پڕ بوو لە شیعر و پڕ له ئازاری بێ کەسی
وتی ڕۆڵە من ئه ناسی؟
من بێ کەسم ، من بێ کەستر لە گشت کەسم
من بێ کەسم ، باوکم بێکەس
ئێستاش بێکەس تر لە گشت کەس !
وتی بڕۆ بە خێرای بەسواری خەو
ئەم پەیامەم ببە بۆ ئەو
بڕۆ بۆ لای مامی میله ت ، بڕۆ بۆگردی دەباشان بڵێ شێرکۆ وا لە دامێنی شارەوە لێت ئەڕوانێ
بڕۆ بڵێ سەردەمێکە قەڵەمەکەم پێ نەماوە و شیعرەکانم
لە ناو پەرتوکی شەوا دێڕ دێڕ ئەهۆنمەوە و
بەڕنگی ڕەش لە پارچەی ڕەش ئەی نوسمەوە .
بڵێ ئه ی مام ،
هیچ کەس وەک من لە ئازاری ئەژنۆکانی تۆ تێناگا
هیچ کەس وەک من لە دەردی بێ کەسی میله تەکەی من تێناگا
بلێ ئەی مام ،
مامی کوردان ، مامی چوار پارچەی کوردستان
مامی خاکم ، مامی وڵات و بادینان
بڵێ ئەی مام
مامی هەموو ئاینەکان ، مامی موسڵمان و کلدان
بڵێ ئەی مام
مامی ژنان و مناڵان ، هۆنەرمەندان و شاعیران ..
بڵێ شێرکۆ..
زۆر بە داخە کە ناتوانێت بەو هەورازەدا هەڵگژێ
وبگاتە تۆ
بڕۆ و تاجە گوڵینەیەک لەشیعرە کانم دروست کەو جوان جوان بی ڕازێنەره وە .
بڕۆ بیبەرە حضوری و لەوێ زۆر بمێنەرەوە
نەیەیتەوە…
تاکو دێڕ دێڕ بەسەرهاتی لە خۆدان و قوڕ پێوانی ئەم
گه له می بۆ باس نەکەی
نەیەیتەوە تاکو باسی بۆنی پایزی و نمە بارانی
سەر خۆڵی بۆ باس نەکەی
بڵێ ئیتر سلێمانی ڕەشەباکەی خۆی گۆڕیوەو ئێستا بووە بە شنە با
چونکە لە مەودوا بۆنی تۆ لەگەڵ خۆیدا ئەگێڕێت و بۆ گشت کوردستانی ئەبا
بڵێ چیتر شنەبای شارەکەی شێخ پرچی ئەسپی سپی
شۆڕش ئاڵۆز ناکا
ئیتر شنەبای شارەکەم دەوری پارکی شێخ محمود و
گردی دەباشان چۆڵ ناکا
بڵێ چه ند روژی له دوای تو گشت ڕەنگەکان بوون بە چوار ڕەنگ
گشت دەنگەکان بوون بە ێەک دەنگ
دلمان ئه یویست وەکو چەپکە گوڵێ هەموو بژین لە پاڵ یەکدا
دلمان ئه یویست لی نه گەڕێین دڕک و داڵ بی و گه لمان له یه کتر بڕ بکا
وتمان با هه موو یه کبگرین هەر وەکو دەستەکانی تۆ .
وتمان با هه موو به لین به ین هەرگیز بەرنه دەین ڕێگاێ تۆ.
به لام سه‌د ئاخ ئه ی مامه گیان، ته نها چل روژ خومان پی راست نه کرایه وه
دیسان ته خته ی سپیی میژوو، به په نجه ی ره شی تومه تمان هه موی خه ت خه ت کرایه وه
ئه م جاره شیان هه روه ک جاران سه ری لوتی میژوو مان دوباره ره ش کرایه وه.
میژوو سه ری خوی هه لگرت و له ده ریادا خوی خنکان و ته رمه که‌ ی نه دوزرایه وه.
چیتر دلمان ته په ی نه ماو ، خاکی پیروز قودسی نه ما
دیسان یوسف وه کو جاران ده رخواردی گورگه کان درا

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *