shadow

دادگای تێهەڵچوونەوەی قاهیرە بڕیاری سزای هەتاهەتایی بەسەر محەمەد مورسی سەرۆکی پێشووی میسردا دەرکرد کە دەکاتە ٢٥ ساڵ.

دوێنێ دادگای تێهەڵچوونەوەی قاهیرە بە تاوانی هاوکاریکردن و سیخوڕیکردن لە بەرژەوەندی قەتەر بڕیاری سزای هەتاهەتایی بەسەر محەمەد مورسی سەرۆکی پێشووی میسردا سەپاند.

هاوکات بە هەمان تاوان، دادگای قاهیرە سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ ئەندام و سەرکردەی ئیخواندا سەپاند، پێشتر دادگا مورسی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە زانیاری وردی سەربازی داوەتە قەتەر.

دادگای تێهەڵچوونەوەی قاهیرە داوای لە داواکاری گشتی میسر کرد کە لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر بەرامبەر محەمەد بن جاسم سەرۆک وەزیران و وەزیری دەروەی پێشووی قەتەر بەهۆی ئەوەی لە هەمان کەیسدا بەرتیل و ڕەشوەیان داوە بە چەند کەسێک بۆ ئەوەی سیخوڕی بۆ قەتەر بکەن.

لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا هەتا ئیستا زیاتر لە ٥٠٠ جار هێنراوە بەردەم دادگا و نزیکەی سێ هەزار کاتژمیر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە.

لە ڕابردووشدا سزای لەسێدارەدان بەسەر محەمەد مورسیدا سەپێندرا، بەڵام ساڵی ڕابردوو بڕیارەکەی هەڵوەشێندرایەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێکردەوە.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *