shadow

سبەینێ کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ناوەندی پرسی کۆنگرە یەکلای دەکاتەوە
PUKcc.net
بریارە سبەینێ پێنج شەممە 15/2/2018 کاتژمێر 11 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی بەسەرپەرشتی هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هۆڵی شەهید شازاد سائیب لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت.
ئەجێندای کۆبوونەکە یەکلایکردنەوەی پرسی ئەنجامدانی کۆنگرە و رۆژی دیاری کردنی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت.

شایانی باسە رۆژی دوو شەممە 12/2/2018 ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووە و لە راگەیەندراوێکدا لەسەر پرسی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و بەستنی کۆنگرە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەن دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی هەڤاڵانە و بەرپرسیارانە و مێژوویانە بە کۆی دەنگی ئامادەبووانی کۆبونەوەکە بڕیاردرا رۆژی 15 شوباتی 2018 کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی کۆنگرە و دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەیش هەرهەمان رۆژ ئەنجومەنی ناوەندی نوسراوی فەرمی ئاراستەی سەرجەم هەڤاڵانی سەرکرایەتی کرد بۆ ئەو کۆبوونەوە چارەنوسسازە .

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *