shadow

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16ی شوباتی 2017 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له‌ناوچه‌ی به‌یاع له‌باشوری به‌غدا روویداو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتی کوژران و برینداربوون.

به‌پێی ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبلێی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ نزیکه‌ی 50 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 60 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دوو تیرۆرست به‌پشتێنه‌ی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیرکراون، که‌ خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ کاری تیرۆرستی.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *