shadow

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی رایدەگەینێت بۆ ئەنجام دانی ریفراندۆم پێویستە کۆدەنگی نیشتمانی بەدەست بهێنرێت و متمانە بۆ خەڵکی کوردستان بگێردرێتەوە و قەیرانی سیاسی کە هۆکاری سەرەکی قەیرانەکانیتریشە چارەسەر بکرێت، دەشڵێت یەکێتی لەگەڵ ریفراندۆمێک نابێت سەرکەوتوو نەبێت چونکە تاکو لە پەرلەمانەوە بە یاسا رێکنەخرێت سەرکەوتوو نابێت ، بەپێویستیشی دەزانێت مەسعودی بارزانی سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسیەکان کۆببێتەوە.

ریفراندۆم پێویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی هەیە
زوبێر عوسمان ئاشکرایکرد” بۆ ئەنجام دانی ریفراندۆم پێویستە کۆدەنگی نیشتمانی بەدەست بهێنرێت و متمانە بۆ خەڵکی کوردستان بگێردرێتەوە و قەیرانی پەرلەمانی کوردستان چارەسەر بکرێت .

پارتی بۆچوونی گۆڕاوە
ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ” پارتی لە ئێستادا بۆچوونی گۆڕاوە و چونکە مەرجی گۆڕان بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان بە هەمان ستافی سەرۆکایەتیەوە بوو بەڵام پارتی ئەوەی پێ قبوڵ نەبوو و بەڵام لە ئێستدا بۆچوونی گۆڕاوە و بەهەمان ستافی سەرۆکایەتی پێی قبوڵە “.

 کەسی یەکەمی لایەنەکان لەم پرسەدا جدی بن
زوبێر عوسمان دەشڵێت ” پێویستە لەسەر ئاستی کەسی یەکەمی حزبەکان لایەنەکان کۆببنەوە و ئەم پرسە بەرەو ئاڕاستەی چارەسەر ببەن “.

 لە تونێلێکی تاریکداین ئەوسەرمان لێ دیار نییە
رونیشی دەکاتەوە ” ئێمە هەر لە سەرەتاوە و کار بۆ سەربەخۆی دەکەین و میژوو شاهیدە بەڵام هۆکاری تر بۆ سارد و سڕی خەڵک ئەوەیە ئایا چی ریفراندۆمێک دەبێت بۆ خەڵکی بەشمەینەت ئێمە نەمانتوانیوە بژێوی خەڵک دابین بکەین و ئێمە لە تونێلێکی تاریکداین و ئەسەرمان لێدیارنییە و چۆن خەڵک بە قسەمان دەکات بچێتە سەر سندوقی دەنگدان دەبێت ئێمە لەگەڵ حکومەتی ناوەند رێککەوتبین و ئەوکات سەربەخۆ بین ناکرێت بیر لەوەنەکەینەوە کێشەناوخۆییەکان چارەسەر نەکەین چونکە ئەم کێشانە پەیوەندی بە وڵاتانی دەرەوەش هەیە “.

مەسعود بارزانی بێتە سلێمانی و گوێ لە لایەنەكان بگرێت
جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ئەوەش دەڵێت ” دەبێت مەسعود بارزانی بێتە سلێمانی گوێ لە لایەنە سیاسیەکانی ئەم دەڤەرە بگرێت و بزانێت کێشەی ئێرە چییە بۆ ئەوەی ریفراندۆمێکی سەرکەوتوو بەرێوە بچێت و کێشەکانمان چارسەر ببێت “.
ئێمە پشتیوانی بەلاغی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ سەربەخۆیی دەکەین
رونیشدەکاتەوە” یەکێتی لەگەڵ ریفراندۆمێک نابێت سەرکەوتوو نەبێت چونکە تاکو لە پەرلەمانەوە بە یاسا رێکنەخرێت سەرکەوتوو نابێت و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت دەسەڵاەتی جی بە جێکارن دەبێت پەرلەمان کۆمسیۆن رابسپێرێت بۆ ئەو کارە نەوەک سەرۆکایەتی هەرێم “.

قۆناغی شاخ گۆڕاوە بۆ شار
لە ئێستادا ئێمە خەباتی شاخمان گواستەوە بۆ شار نابێت ئێمە شتێک بکەین دەستکەوتەکان لەدەست بدەین ئەگەر کۆدەنگی نیشتمانی دروست نەبێت ئەوا ریفراندۆم سەرکەوتوو نابێت چونکە ئەوەتا ٣ حزبی گەورەی کوردستان نوێنەریان نیە لە کۆمیتەی ریفراندۆۆم “.

ئەم قسانەی زوبێر عوسمان لەمیانەی بەشدرایکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کەناڵ کوردسات دا هات، جەختی لەوەش کردەوە وەکو گەلی کورد نوێنەرمان لە ووڵاتان هەیە و وەزارەتی بەرگریمان هەیە مەبەستم پێشمەرگەیە ئەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان هەیەتی لە هیچ هەرێمێکی ووڵاتاندا نیە و داوا دەکەم کۆدەنگی نیشتیمانی دروست ببێت با ئەم دەستکەوتانە لەدەست نەدەین ، ئەگەر ئێمە سەیری هەڵبژاردنی ١٩٩٢ بکەین کوردستان هەر چوار دەوری بە دوژمن گیرا بوو بەڵام خەڵک بە گڕ وتینەوە بەشداری هەڵبژرادنی کرد بۆ دوبارە دەڵێم دەبێت کۆدەنگی نیستمانی دروست بکەینەوە و متمانە بۆ خەڵک بگەرێنینەوە “.

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بكه http://kurdsatnews.com/ProgramDetail_236_3#.WXSARxWGO1u

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *