shadow

لێپرسراوی مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ دیاریکردنی کاندیده‌کانی یه‌کێتی بۆ په‌رله‌مانی عیراق له‌ قۆناغی کۆتاییدایه‌ و ڕه‌چاوی بڕوانامه‌ و زمانزانی و سه‌رکه‌وتوویی و که‌سایه‌تییان کراوه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری بن و نوێنه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌کان و ناوچه‌کانی کوردستانی تێدابێت.

شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی به‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ یه‌کێتی به‌ ڕێگایه‌کی تایبه‌تی خۆی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ سه‌رقاڵی دیاریکردنی کاندیده‌کانی خۆیه‌تی بۆ په‌رله‌مانی عیراق و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی کۆتاییدایه‌ و بۆ ئه‌و کاته‌ی که‌ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان دیارییان کردووه‌ ئاماده‌ بێت.

شۆڕش ئیسماعیل ڕاشیگه‌یاندووه‌” ڕه‌چاوی بڕوانامه‌ و زمانزانی و سه‌رکه‌وتوویی کراوه‌ له‌ کاندیده‌کاندا و هه‌روه‌ها ڕه‌چاوی که‌سایه‌تییان کراوه‌ که‌ جه‌ماوه‌ری بن و نوێنه‌ری هه‌موو چین و توێژه‌کان و ناوچه‌کانی کوردستانی تێدابێت.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *