shadow

به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت بڕیاره‌ ده‌سته‌یه‌کی(١٠)که‌سی پێکبهێنرێت که‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ یه‌کێتی به‌ڕێوه‌ببات تا ڕۆژی کۆنگره‌ی یه‌کێتی که‌بڕیاره‌ له(٣١-١-٢٠١٨)کۆنگره‌ ئه‌نجام بدرێت.”

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریکای وت”له‌دوا کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وه‌ک لیژنه‌ی چاکسازی و گۆڕانکاری ئه‌و پێشنیاره‌مان کرد بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ که‌ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌،دواتر(١٠)که‌س هه‌ڵبژێرین که‌ یه‌کێتی بۆ ماوه‌یه‌کی ئینتقالی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن،(٢٦)که‌س ده‌نگی دا به‌ڕازیبوون،(١٢)که‌سیش ده‌نگیان نه‌خێر بوو،(٧-٨)که‌سیش ده‌نگیان نه‌دا،ئیتر ئه‌وه‌ سه‌رکه‌وت که‌ ئه‌و (١٠)که‌سه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یه‌کێتی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.”

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا له‌گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، راشیگەیاند”ئه‌و (ده‌)که‌سه‌ له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن،هێشتا هه‌ڵنه‌بژێردراون.به‌ڵام خۆمی تێدا نیم چونکه‌ من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیم کرد.”

له‌باره‌ی چاره‌نوسی پۆستی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌کۆنگرەدا؟ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی”ئه‌و ناوه‌ بۆ جه‌نابی مام جه‌لال ده‌مێنێته‌وه‌،ڕه‌نگه‌ له‌کۆنگره‌ش به‌وشێوه‌یه‌ بڕیاری مانه‌وه‌ی بده‌ین ته‌نها بۆ جه‌نابی مام جه‌لال،ئتر پۆسته‌کانی خوار ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێن.واته‌ ئه‌و ناوه‌(سکرتێری گشتی)ته‌نها هی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌بێت”

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌کێتی به‌و کێشه‌ ناوخۆییه‌ی هه‌یه‌تی ئایا ده‌توانێت کۆنگره‌ ئه‌نجام بدات؟ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی”یه‌کێتی له‌وته‌ی هه‌یه‌ به‌وجۆره‌یه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌شێوازی پێکهاته‌ی حیزبه‌که‌،جا هه‌ندێکمان پێی ده‌ڵێین دیموکراسی،هه‌ندێکی تریشمان پێی ده‌ڵێین ئازادی هه‌ربه‌وشێوازه‌ش کۆنگره‌کانی تری به‌ستووه‌ و سه‌رکه‌وتوو بووه‌.”

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *