shadow

ئەمرۆ 8/7/2017 بەدروشمی (پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی ئەرک و ئەخلاقی هەموانە) بەبەخشینی مەدالیا و بڕوانامەی رێزلێنان و بەستنی کۆنفرانسی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیەکان کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرێوەچوو، لەو مەراسیمەدا مەدالیایی شەرەف بەخشرایە ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی ناوەندی کە ئەندامی کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی (ی.ن.ک) وەک رێزلێنانێک لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان لە پێش راپەرینە مەزنەکەی گەلەکەمان بوێرانە و چاونەترسانە کاری رێکخستنی نهێنیان لە رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامداوە.

ئەندامانی رێکخستنە دێرینەکانی ئەنجومەنی ناوەندی پێکهاتوون لە (زوبێر عوسمان، ساڵح عوسمان، جەزای سەید مەجید،سەردار سیامەند مەخموری، ئەرسەلان حەسەن، سەرکەوت حەمە غەفور)

زوبێر عوسمان جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامی کۆمەڵەی رێخستنە دێرینەکان مەدالیایی شەرەفی بەخشیە (ئەرسەلان حەسەن، سەرکەوت حەمە غەفور و هیوای حەمید و مقدەم فەلاح ) و ژمارەیەکیتر لە ئەندامانی کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *