shadow

بەریوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی رێژەی هەژاری ئاشکرا دەکات لە هەرێمی کوردستان بە مەترسیەکی گەورەی دەزانێت بۆ سەر ژیانی رۆژانە و بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی رایدەگەیەنیت ” رێژەی هەژار لە ٣% بەرزبوەتەوە بۆ ١٢% کە ئەمەش زۆر مەترسی دارە ”

مەحمود عوسمان بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی بە سایتی ئەنجومەنی ناوەندی راگەیاند “رێژەی هەژاری ئاشکرا دەکات و دەلێت ” لە هەڕیمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ رێژەی هەژار کەمتر لە ٣% بو بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە گەشتوەتە ١٢% کە ئەمەش داتایەکی ترسناکە ”

وتیشی ” هەر خێزانێک لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ تێکرای خەرجی مانگیک بۆ خێزان ٢ ملیۆن و دوسەد وشەست و سێ هەزار بوە ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٦ دابەزیوە بۆ هەشسەد و چل و دو هەزار ئەمەش هۆکار ئەوەیە داهات زۆر کەمی کردوە ”

راشیگەیاند ” ئەمە تێکرایە ئەم داتایانە خێزان هەیە ٥ تەوەر زیاتر هەیە ٥ تەوەر کەمترە ”

بەریوەبەری ئاماری سلێمانی وتی ” داهاتی خێزانێک لە ساڵی ٢٠١٣ ملیۆنێک و نۆ سەد حەفتاو نۆ هەزار بوە ، لە ساڵی ٢٠١٦ حەوسەد و حەفتا هەزار ”
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد ” لە ساڵی ٢٠١٣ وە رێژەی هەژاری بە شێوەیەکی بەرچاو روی لو بەرز بونەوە کردوە و پێشبینی ئەکەم ئەگەر ئەم قەریرانە بەردەوام بێ زیاتر بەرز بێتەوە ”

دوای ساڵی ٢٠١٣ قەیرانی دارایی بەرۆکی هەرێمی گرت و رێژەی هەژاری لە ماوەی سێ ساڵدا کردوە بە ٤ هێندەی سەرەتا ئەمەش داتایرکی مەترسی دارە چونکە دەبێتە هۆع روداوی ناخۆش و دڵتەزێن بۆ هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *